٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٦
8772 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 406 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 406 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  36 هەزار و 985  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  8772 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  654 هەزار  و 936  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 505 هەزار و  287 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/